دادوەرانی مانگرتوو لە گەرمیان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە


ژیان:
دادوەر و داواکارە مانگرتووەکانی گەرمیان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، بەردەوام دەبن لە مانگرتنەکەیان.

لە بەیاننامەیەکدا کە دادوەرەکانی گەرمیان بڵاویانکردوەتەوە دەڵێن" ئاکاری پیشەییمان ڕێمان پێ نادات هەموو بەڵگەو دیکیومێنتەکان ئاشکرابکەین، هەر بۆیە داوامان کردوە لیژنەیەک لەپەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران ودادگای پێداچوونەوە لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکەمان ئەنجام بدات".

ئاماژەیان بەوەکردوە"بابەتی تەکەتول بازی پەیوەندی بە بابەتی سەرەوە هەیە کە یەکەم جارە کۆمەڵێک دادوەر وداواکاری گشتی بێ دەنگی بشکێنن وە سکاڵا دژی کەسی یەکەم تۆماربکەن بۆیە تۆمەتی تەکەتول بازیان بۆداتاشرا تاوەکوو دەنگیان کپ بکرێتەوە".

دەشڵێن" تاوەکو داواکانمان لەناردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بێلایەن و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاڕی گواستنەوەی هەندێک لە ئێمە کەئاماژەتان پێ نەکردووە. چونکە دەزانن نایاساییە وە دەبوو لێژنەی کاروباری دادوەری دوای سەلماندنی تۆمەتەکان سزای دەرکردایە وە هەواڵە کردنیشمان بۆ لێژنەی کارووباری دادوەران وداواکارانی گشتی کەپێشنیارتان کردووە بۆ وەزارەتی داد وسەرۆکایەتی داواکاری گشتی بەنایاسایی دەزانیین وتانەی یاسایی لێ دەدەین". 

دادوەر و داواکارە مانگرتوەکانی گەرمیان باسیان لەوەشکردوە" بەردەوام دەبین لە مانگرتنمان کە مافێکی مەدەنیانەی خۆمانە".