ڕانیە؛ باوکێک منداڵە تەمەن سێ ساڵەکەی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت


ژیان:

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری ڕانیە لە گەڕەڪی ڪێوەڕەش منداڵێڪی تەمەن (۳) سێ ساڵ بەناوی (ب.ٲ) لە ڕەگەزی نێر بە هۆی شێلانەوە گیانی لە دەستدا.

پۆلسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ڕووداوە ڪە لە ڪاتێڪدا ڕویداوە باوڪی منداڵە ڪە ویستویەتی ئۆتۆمبیلەکەی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پاڕك بڪات لە ماڵە ڪەی خۆیدا بە هۆی بێ ئاگای شۆفێرەڪە، ڪە دەڪاتە باوڪی منداڵەڪە، منداڵەڪە دەشێلێ و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی تەرمی منداڵەڪە لە پزیشڪی دادی ڕانیە توڪاری بۆتەرمەڪە ڪراو ڕادەستی ڪەسو ڪاریڪرایەوە. مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوە ڪە ڪراوەتەوە بەپێی مادەی ۲٤ لە یاسای هاتوچۆ.

دەشڵێت، بە بڕیاری دادەوەر شۆفێرەڪە ڪە باوڪی منداڵەڪە بە ڪەفالەتی دارایی بەبڕی (٥) پێنج ملێۆن دینار ئازاد ڪراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەڪە بەردەوامە.