ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عیراق ئاشكرا دەكرێت

كۆمسیۆنی مافی مروڤ: لە چوار رۆژدا هەزار و 200 خۆپیشاندەر كوژراون و بریندار بوون

ژیان:

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراقی رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی رابردووی خۆپیشاندانەكاندا نزیکەی هەزار و 200 خۆپیشاندەر كوژرا و برینداربوون.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی‌ عیراق رایگه‌یاند، لە چوار پارێزگای عێراقدا 23 خۆپیشانده‌ر و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ چوار رۆژی رابردوودا كوژراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ هه‌ر له‌و چوار رۆژه‌دا 1077 كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ر و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداربوون.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤدا هاتووه‌، 201 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و له‌و ژماره‌یه‌ش 170 كه‌سیان ئازاد كراون.

خۆپیشاندانەکانی عێراق سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر دەستیانپێکرد دوای نۆ رۆژ خۆپیشاندان وەستا، بەڵام لە 25ـی ئۆکتۆبەر دووبارە خۆپیشاندانەکان دەستیانپێکردەوە.