دهۆك؛ لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا


ژیان:
لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك، چوار کەس گیانیان لەدەست دا و سێ كەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی زانیاریەكان، رووداوەکە لە رێگەی گوندی ئیسماوا - قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دھۆک بووە و تێیدا چوار کەس گیانیان لە دەست داوە و سێی دیکەش بریندار بوون.