ئەردۆگان: تا وڵاتانی دیكە نەچنە دەرەوە، توركیا لە سوریا ناچێتە دەرەوە

ئەردۆگان

ژیان:
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، تاوەکو سوپای وڵاتانی دیکە لە سووریادا هەبن، سوپای تورکیاش لەو وڵاتە ناکشێتەوە و یەکپارچەیی سووریایان بەلاوە مەبەستە. 

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا  لە وتەیەكدا رایگەیاند، لە هێرشەكانمان بۆ سەر باكوری سوریا بەردەوامدەبین تا ئەوكاتەی كۆتا تاكی هێزە كوردیەكان ناوچەكە بەجێدەهێڵێت".

وتیشی" ئێمە چۆڵی ناکەین پێش ئەوەی دوایین تیرۆریست ناوچەکە بەجێنەهێڵێت، دووەم شت، ئێمە ئەوێ چۆڵ ناکەین پێش ئەوەی وڵاتانی دیکە چۆڵی نەکەن، ئێمە یەکپارچەیی و سەروەری سووریامان بەلاوە مەبەستە و هیچکات نامانەوێت ئەو وڵاتە دابەش بێت".

ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشكرد" تا ئەوكاتەی وڵاتەكانی دیكە لە خاكی سوریا دەكشێنەوە، توركیا سوریا بەجێناهێڵێت  و كاتێك ئەوان خاكەكەیان بەجێهێشت توركیا دەچێتە دەرەوە".

سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر وڵاتانی دیکە دەڵێن پارێزگاری لە یەکپارچەیی سووریا دەکەن، ئەوا دەبێت بە کردار ئەوە بسەلمێنن.