کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە چی؟

پێناچێت عادل عەبدولمەهدی بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان بکات
پەرلەمانی عێراق

ژیان:

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوور کۆببێتەوە.

بەپێی خشتەی کارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەمڕۆ شەممە ٩-١١-٢٠١٩ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و تەوەری سەرەکییش دەنگدانە لەسەر قۆناغی سێیەمی پڕۆژە چاکسازییەکان.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی و گفتوگۆی لیژنەی هەمواری دەستوور.

بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی رەوتی حیکمە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێناچێت ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بێت.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە، تا دێت خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق فراوانتر دەبێت و ڕۆژانە بە دەیان کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن.