غالب محەمەد لەسەر كەمكردنەوەی پارەی نەوتی ماڵان وەڵامی پارێزگاری هەولێر دەداتەوە


ژیان:
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر كەمكردنەوەی بڕی پێنج هەزار دینار لە نرخی نەوت لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە ڕایدەگەیەنێت" دوای ئەوەی تێكەڵی دەكەن بە نەوتی كواڵیتی خراپ و بەنرخێكی گرانتر دەی دەن بە هاوڵاتیان ، دوای ئەوەیش وەك بڵێت خێر دەكەن، دەڵێن لە بەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەكەمان كەم كردەوە ! ناڵێت دزیەكەمان كەمتر كرد".

غالب محمد عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، نوسیویەتی" فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچونمان بۆ نرخی ئەو نەوتەی بەسەر هاونیشتمانیان دابەشدەكرێت، لەپێناو بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بڕیارماندا بەكەمكردنەوەی بڕی 5 هەزار دینار لەو نرخەی دانراوە لەبەرامبەر یەك بەرمیل نەوت".

دەشڵێت" بەندە جارێكی تر دەڵێم ئەو نەوتی بۆ ماڵان دابین كراوە لە لایەن حكومەتی عیراقە ، نرخی (۲۱٦) لتر نەوتی سپی دەكاتە (۳۱) هەزار دینارە كە حكومەتی عیراق وەك پاڵپشتی ناردویەتی بۆ پارێزگاكانی هەرێم ، بەڵام دوای ئەوەی تێكەڵی دەكەن بە نەوتی كواڵیتی خراپ و بەنرخێكی گرانتر دەی دەن بە هاوڵاتیان، دوای ئەوەیش وەك بڵێت خێر دەكەن، دەڵێن لە بەر بەرژەوەند هاوڵاتیان نرخەكەمان كەم كردەوە ! ناڵێت دزیەكەمان كەمتر كرد، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە بەدڵێ خۆیان و كۆمانیاكانیان نرخ دادەنین نەك لە بەرژەوەندی خەڵك ".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو" لێرەوە داواكارم لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بەنرخەكەی خۆی و نرخی نەقڵەكەی كە كەمترە لە دوو هەزار دینارە بدڕێت بە هاولاتیان ، چونكە ئەو نەوتە بۆ هاوڵاتیان دابین كراوە ، نەك بۆ تاڵان كردن لە لایەن كۆمپانیاكانی حزب ، ئەگەر بەو نرخە نەبێت ناچارمان دەكەن ناوی هەر پێنچ كۆمپانیاكە و چوار پارێزگاكە بە راپۆرتێكی تێر و تەسەند تەسلیمی دەستی دەست پاكی عیراق بكەین بۆ ئەوەی لێكۆڵێنەوە لەم گەندەڵێە بكەن ".