رووسیا هاوڵاتیانی لەبارەی رەوشی عێراق ئاگادار دەکاتەوە

داواکەی ڕووسیا لە هاوڵاتیانی چیە؟

ژیان:

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن.

ئەمڕۆ شەممە ٩-١١-٢٠١٩، وەزارەتی دەرەوە رووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا، سەرجەم هاوڵاتیای خۆی لەبارەی ڕەوشی ئێستای عێراقەوە ئاگادار کردەوە و داوای لێکردن کە سەردانی عێراق نەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە: بەهۆی خۆپیشاندانەکان نوێنەرایەتیی رووسیا بە ئاسانی ناتوانێت هاوکاریی هاوڵاتییانی بکات لە عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەم مانگەوە، شەپۆلێکی بەرفراوانی خۆپیشاندانەکان شەقامی عێراقیی گرتووەتەوەو  بەشێکی زۆر لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپی هۆشداریان داوەتە هاوڵاتیانیان تا کاتی تەواو نەبوونی خۆپیشاندانەکان سەردانی عێراق نەکەن.