تورکیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە خاکی هەرێم

بزانە ئۆپەراسیۆنەکە کوێ دەگرێتەوە
قەندیل

ژیان:

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان و گوشار خستنە سەر ئەو حیزبە لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە: سوپای وڵاتەكەی قۆناغێكی نوێی دەست پێكردووە لە ئۆپەراسیۆن دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی تورکیا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجامی دەدەن درێژە پێدەری ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەیە و لە قۆناغی پێنجەمیدایە، كە ناوی "كران"ە، واتا شكێنەر.

بەپێی ئەو بەرنامەیەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا داندراوە، چەکدارانی پەكەكە لەپارێزگاكانی دیاربەكر و بینگۆل و موس دەكاتە ئامانج.