ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە


ژیان:
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لە بارەی راسپاردەکانی جڤاتی گشتیی بزوتنەوەکە بکات کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دوای کۆبونەوەیان ئاڕاستەی جڤاتی نیشتمانیان کرد.

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش جڤاتی نیشتیمانی لەشاری سلێمانی کۆدەبێتەوە و لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆ دەکات، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەبێت ، تەوەرێکی دیکەش تاتوێکردنی دۆخی ئێستا عیراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و داواکارییەکانی گۆڕینی دەستوری عێراق دەبێت.

هەروەها چەندین رێگە چارە و پێشنیاز بۆ ئەو تەوەرانە ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کراوە.