كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی دەستیپێكرد


ژیان:

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 9 ی 11 ی 2019، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان، ده‌ستیپێكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی و بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كرێن.