ئەسەد: بەریتانیا دزی دەریاییە

بەشار ئەسەد

ژیان:

سەرۆکی سووریا ڕایدەگەیەنێت: بەریتانیا بە ئاشکرا دزی دەریاییە، بەهۆی ڕاگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران.

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ڕووسیا تودەی ڕایگەیاند: ڕاگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران لە گەرووی جەبەل تاریق لەلایەن بەریتانیاوە دزییە، ئەویش دزیی دەریایی.

وتیشی: ئەم دزییە دەریاییەی کە لەلایەن بەریتانیاوە ئەنجامدرا، دەرخەری ئەوەیە کە هەنگاوەکانی ئەوان دەینێن لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکان هاوشێوەی یەکن و جیاوازی نیە.

لەماوەی ڕابردوودا بەریتانیا دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا کە نەوتی دەگواستەوە بۆ سووریا لە ناوچەی جەبەل تاریق و دوای شەش هەفتە کەشتیەکە ئازاد کرا.