سووپای تورکیا و سووریا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە

سووپای سوریا

ژیان:

سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕووبەڕووبونەوەی سوپای سوریا و هێزەکانی تورکیایان ڕاگەیاند لە "راس العین"ی سووریا.

پێگەی فەرمی حکومەتی سووریا "سانا" بڵاویکردەوە: ڕووبەرووبونەوەی قورس لەنێوان هێزەکان سووپای سوریا و تورکیا لە "راس العین" هاتووەتە ئاراوە.

بەپێی زانیارییەکان، تێکهەڵچوونەکان لەبەیانی ئەمڕۆوە لە گوندی "ئوم شەفیعە"ی سەر بە راس العین دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە: لەکاتی تێکهەڵچوونەکەدا چەکدارەکانی سەر بە داعش و لایەنە تیرۆریستییەکانی دیکە هاوکاری تورکیایان کردووە.

ئەوەش یەکەم جار نیە هێزەکانی سووریا و سوپای تورکیا لەو ناوچەیە ڕووبەرووی یەک دەبنەوە و تێکهەڵچوون دێتە ئاراوە.