ئەردۆغان لەبارەی ڕەوشی عێراق هۆشداری دەدات

رەجەب تەیب ئەردۆغان

ژیان:

سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری دەدات لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە و دەڵێت: چەند لایەنێک هەیە دەیانەوێت خۆپیشاندانەکانی عێراق بەسەر ئێراندا بشکێننەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئامانجی نائارامییەکان لە عێراق دروستکردنی کەلێنە لە جیهانی ئیسلام، من پێموابێ دەزانم کێ لە پشت ئەو ئاڵۆزییەی عێراقەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: کێن ئەوانەی لە پشت خۆپیشاندانەکانن؟ ئێمە بەجۆرێکی دی بیر دەکەینەوە، پێمان وایە بەسەر ئێراندا دەشکێتەوە.