سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وردەکاری ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ژیان ئاشکرا دەکات

کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی

ژیان: تەرزە عەباسـی

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە هەر سێ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش وردەکاری کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: ڕۆژی سێشەممە لەسەر داواکاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هەر سێ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان کۆدەبێتەوە.

وتیشی: کۆبوونەوەکە تایبەتە بە شێوازی کارکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە جەختکردنەوەیەلە بەرقەرارکردنی سیستەمی لامەرکەزیی و لەسەر ئەرک و مافەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە گشتی قسە دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی ئەجێندای کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکەن.

ئاشکراشیکرد، بڕیارە سبەینی یەکشەممە کاتژمێر ١٢لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنى پارێزگا کۆببنەوە تا ڕا و پێشنیاری ئەوانیش وەربگرین لەوبارەیەوە.