عەلی قەرەداغی پێشنیارێك بۆ توركیا دەكات


ژیان: 
ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی ئیسلام، كە بۆخۆی كوردە لە شاری ئەستەمبوڵەوە پێشنیارێك بۆ حكومەتی توركیا دەكات و داوا دەكات ئەو شارە بكرێتە ناوەندێكی ئیسلامی. 

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی ئیسلام،  پێشنیاز دەكات شاری ئەستەنبوڵی توركیا بكرێتە پایتەختی ئابوری ئیسلامی جیهان، لە كاتێكدا ئەو شارە ناوەندێكی گەشتیاری توركیایە. 

ئەو پێشنیارەی قەرەداغی لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێك لەدووەم كۆنگرەی نێودەوڵەتی ئەكادیمیای كۆمەڵەی (مۆسیاد ) لەشاری ئەستەنبوڵ خرایە روو كە لەژێر ناوی "بازاڕە داراییە ئیسلامییەكان لەنێوان راستی و ئەركدا" ئەو پێشنیازەی كردووە.

پرۆفیسۆر عەلی قەرەداغی كوردە و خاوەنی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە و كەسایەتیەكی نزیك لە توركیا و قەتەڕە و زۆرینەی كاتەكانی لە وڵاتی قەتەر بەسەر دەبات لە ماویە رابردوودا زۆر داوای لێكرا بە رونی رای خۆی لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەرببڕێت بەڵام هیچ بەرگریەكی لە كورد نەكرد.