سوپای تورکیا لە سەرێکانی چەند خۆپیشاندەرێکی شەهید کرد


ژیان:
لەئەنجامی رووبەڕووبونەوەی سوپای تورکیا و هاوڵاتیانی سەرێکانی چەند خۆپیشاندەرێک شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردوەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەشێک لە هاوڵاتیانى سەرێکانێ دژ بە لەشکرکێشى سوپاى تورکیا و داگیرکردنى خاکى رۆژئاواى کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوای چوونەدەرەوەی سوپای تورکیایان دەکرد لە سەرێکانی، لە بەرامبەردا سوپای تورکیا رووبەروویان بوونەوەو تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و چەند کەسێکیان شەهید کرد و ژمارەیەک هاوڵاتیشیان بریندارکرد.

ئاژانسەکە دەشڵێت" سوپای تورکیا و چەکدارەکانی دوو خاڵی سەربازیی هێزەکانی ڕژێمی سوریایان لە تەلتەمەر کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژراوون و چواری دیکەش برینداربوون".