رێكەوتنی نێوان شیعەكان بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان كەوتە جێبەجێ كردنەوە


ژیان: 
رێكەوتن بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكانی عێراق كرا و سیستانی و موقتەدا سەدریش سەرۆك وەیزرانی ئێستای عێراق بە مانەوە قبوڵ دەكەن و نوسینگەی مەرجەعی شیعەكانیش رەتیدەكاتەوە رێكەوتنی كردبێت. 

دوای ئەوەی قاسمی سولەیمانی و محەمەد ڕەزا سیستانی كوڕی عەلی سیستانی  و موقتەدا سەدر، لەشاری  قوم لەسەر كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان و مانەوەی عادل عەبدول مەهدی و كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان رێكەوتن و نوسینگەی سیستانیش رەتیدەكاتەوە رێكەوتنی كردبێت. 

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە دوای ئەوەی ئەو لایەنانە رێككەوتون لەسەر كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان تەنها هاوپەیمانێتی نەسر رەزامەند نەبووە و ئەو لایەنانە رێككەوتون لەسەر چاكسازی سیاسی. 

بە گوێرەی ئەو رێكەوتنە كراوە تا دوو ڕۆژی تر بە هێز كۆتای بە خۆپیشاندان دەهێنرێت و ئەم شەویش تا ئێستا 7 كەس لە خۆپیشاندەران كوژراون و 200 كەسیش بریندار بوون و ئەو خێوەتانەی خۆپیشاندەران هەڵیاندابوو بۆ مانەوە دەستكراوە بە سوتاندنیان. 
دوای ئەوەی میدیا عێراقیەكان باسیان لە فرۆشتنی خۆپیشاندەران كرد لەلایەن سیستانی و موقتەدا سەدرەوە، نوسینگەی سیستانی رونكردنەوەیەكی بڵا, كردووەتەوە كە ئەوان هیچ رێكەوتنێكیان نەكردووە، بەڵام نەیانوتووە كە كوڕەكەی سیستانی رێكەوتنی نەكردووە.