بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەسەر بەردبارانکردنی سوپای تورکیا هەڵوێستی خۆی راگەیاند


ژیان:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ خۆسه‌ری‌ باكور و رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر به‌ردبارانكردنی‌ ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا  ئاشکرا دەکات و دەڵێت ئەوە دەڕی دەخات خەڵک رەفتارەکانیان رەتدەکاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ خۆسه‌ری‌ باكور و رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت: ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ له‌كاتی‌ ده‌وریه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ روسیا و توركیا روویدا به‌ڵگه‌یه‌كی‌ تره‌ له‌سه‌ر ئەوەی کە‌ سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌كانی‌ تورکیا له‌ ناوچه‌كه‌دا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ خۆسه‌ر ئیدانه‌ی‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ توركیا دەکاتو دەڵێت‌ به‌ردبارانكردنی‌ ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا  هه‌ڵوێستێكی‌ خۆڕسكانه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌نجانی‌ ره‌فتاره‌ قێزه‌ونه‌كانی‌ توركیا و میلیشیاكانی كه‌ ناوچه‌كه‌یان داگیركردووه‌ و به‌زۆر دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕانكاری‌ دیمۆگرافی‌ ئه‌نجام بده‌ دروست بووە.