عەلی قەرەداغی باخچەیەکی ساوایانی حکومی دەکات بە کەرتی تایبەت


ژیان:
دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: هه‌ڵوێسته‌كانى عه‌لى قه‌ره‌داغى، له‌ پاڵ كاڵاى توركى، بایكۆتى زانكۆ و خوێندنگاكانى ده‌كاته‌ ئه‌ركێكى نیشتمانى.

ناوبراو نە نوسینێکدا لەبارەی هەڵوێستی عەلی قەرەداغی لەبارەی بە پایتەختکردنی ئابوری شاری ئەستەمبوڵ دەڵێت "ئه‌م به‌ڕێزه‌ كه‌ زانایه‌كى ئاینى كورد و ئه‌میندارى یه‌كێتى زانایانى ئاینى جیهانه‌، چه‌ندین پرۆژه‌ى كه‌رتى تایبه‌تى له‌ ژێر چه‌ندین ناوى جیاوازدا له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، له‌ نمونه‌ى زانكۆى گه‌شه‌پێدان و خوێندنگه‌ و باخچه‌كانى پێشه‌نگ ( لیده‌رس)".

ئەو رونی دەکاتەوە کە "ئه‌م قسه‌ و جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا كه‌ ته‌وژمێك له‌ بایكۆتى كاڵاى توركى به‌ڕێكه‌وتوه‌، ئایا بایكۆتى زانكۆ و خوێندنگه‌كانى ده‌كاته‌ ئه‌ركێكى نیشتمانى له‌سه‌ر خه‌ڵك؟"

ئەو پرسیار لەسەر پڕۆژەیەکیشی دەکات و دەڵێت "ئه‌م به‌ڕێزه‌ كه‌ بە خێر خواز ناسراوه‌ !!! نمونه‌ى یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانى باخچه‌ى لێده‌رسه‌ له‌ دییه‌ سیتى له‌ سلێمانى، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م باخچه‌یه‌ حكومى بوه‌ بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاوڵاتیان و منداڵانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت، به‌ڵام دواتر ئه‌م باخچه‌یه‌ ده‌بێته‌ كه‌رتى تایبه‌ت و ئێستا هه‌ر مندالێك ساڵانه‌ زیاتر 1500 دۆلارى لێوه‌ر ده‌گیرێت ".