موسڵ؛ ١٠ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران


ژیان:

لە ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ، ١٠ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکران کە فەرماندەی ڕێکخراوەکەشی تێدایە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە: لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق ڕایگەیاندووە: هێزەکانیان توانیویانە بە یارمەتی زانیاری هەواڵگیری و چاودێری ١٠ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گەڕەکەکانی ئەلنەهزە، ئەلقاهیرە و ئەلزەهرا لە رۆژئاوای موسڵ دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە: لەناو دەستگیرکراوەکاندا دوو بەرپرسی باڵای ڕێکخراوەکە هەن کە یەکێکیان بەرپرسی پەیوەندییە شەرعییەکانە و ئەوانی دیکەش بەشداریان کردووە لە چەندنی چالاکی تەقینەوە لە ناوچەکە.