ئەو ئەکتەرانەی لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکانیان ئاشق بوون

دەستپێکی خۆشەویستی ڕیچارد برتۆن و ئلیزابێت تایلۆر لە فیلمی "کیلۆپاترا"
ئیلیزابێت تایلۆر و ڕیچار بێرتۆن

ژیان: تایبەت

هەندێک لە ئەکتەرانی دونیا ناچار دەکرێن لە بەشێک لە فیلمەکاندا ڕۆڵی دوو عاشق بگێڕن پێکەوە، بەڵام هەندێکیش لە ئەکتەرەکان بەراستی لەو کاتانەدا عاشق دەبن.

کاتێک ڕیچارد بێرتۆن و ئیلیزابێت تەیلۆر لە پشت پەردەی فیلمی کیلۆپاترا عاشقی یەک بوون، نەبینی هەستی ئەوان لە فیلمەکە نا مومکین بوو.

هەر ئەم باسە لەبارەی کریستن ئیستیوارت و رۆبێرت پێتینسۆن لە فیلمی Twilight رەنگی دایەوە و بە زووی هەست بە ئیحساسی ئەوان کرا لەو زنجیرە فیلمەدا و دەرکەوت کە ئەوان بەراستی پەیوەندییەکی گەرم و گوڕیان هەیە.

ئەوان بوونە خاوەنی خەڵاتی باشترین ماچ لە فیستیڤاڵێکی جیهانییدا.

هەڵبەتە ئەمە بەو مانایە نیە کە تەواوی ئەوانەی پەیوەندی عاشقانەیان هەیە تا کۆتایی تەمەن پێکەوە دەمێننەوە، بەشێک لە ئەکتەران لەناو فیلمەکاندا عاشق دەبن و چەند ساڵ دوای ئەوە لەیەکتر جودا دەبنەوە.

هاوسەرە دێرینەکانی هاڵییود، گێلدی هاون و کرێت راسل کە پێکەوە ڕۆڵیان گێڕا لە فیلمی Swing Shift لە ساڵی ١٩٨٤، لەدوای ٣٥ ساڵ هێشتا باشترین پەیوەندییان هەیە و زۆریش یەکتریان خۆشدەوێت.

وە دواتر پەیوەندی خۆشەویستیەکی کلاسیکی هاڵیودمان هەیە کە بێرتۆن و تایلۆر، کلارک گیبڵ و کارۆلی لێمبارد، و ڤیون لی و لارنس ئۆلیڤەرە.