هەندێک رێنمایی بۆ چارەسەرکردنی خراپبوونی بەشی خوارەوەی قژ (موخۆرکە)


ژیان:
زۆریک لە خانمان بەشی خوارەوەی قژیان دووکەرت دەبێت (موخۆرکە)، ئەمەش سیمایەکی ناشرین بە قژ دەبەخشێت، بۆچارەسەرکردن و رزگاربوون لێی ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:

زەیتی سروشتی جگە لەوەی بەشی خوارەوەی قژت نەرم دەکات و دووکەرتبوونی قژ ناهێڵیت، یارمەتی دێژبونەوە دەدات و قژ رەونەقدار دەکات.

شانەکردنی قژ هۆکارە بۆ خراپبوون و زیان بەرکەوتنی قژ و دووکەرتبونی.

هەوڵ بدە بەردەوام ئامێرە گەرمکەرەوەکان بۆ قژت بەکارنەهێنی.

زۆر کات خانمان ئەو بەشەی خکە زبر بووە یان دووکەرت بووە وارەوەی قژیان لێدەکەنەوە، بەڵام خراپتر دەبێت، چونکە بەو شێوەیە قژەکە لاواز دەبێت.

بە وریایی قژت وشک بکەرەوە بەکارهێنانی خاولی و بە شێوەیەکی خێرا، دەبێتە هۆی شکانەوەی تاڵەکانی قژ، هەروەها ئامێرە وشک کەرەوەکان بەکارمەهێنە راستەخۆ دوای گەرماو.

هەوڵ بدە ئەو ماسکانە بۆ قژت بەکار بهێنی کە یارمەتی نەرمکردنی قژ و لابردنی بەشە خراپبوەکانی  دەدات بەتایبەتی لەبەشی خوارەوەی.

بڕینی قژ بە سەرەکیترین رێگا دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی و  یارمەتی لابردنی ئەو بەشانەی قژ دەدات کە دوکەرت و زبربونە، بۆیە هەوڵبدە سێ مانگ جارێک قژت ببڕیت.