وەزارەتی تەندروستی هەرێم سێ پرۆژە جێبەجێدەکات


ژیان:
وەزارەتی تەندروستی هەرێم سێ پرۆژەی تەندروستی لە شارۆچكەی بەردەڕەش و دەربەندیخان و ڕێگای نەخۆشخانەی پێشمەرگە جێبەجێدەکات.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردوەتەوە، بە ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی گرنگ بەبڕی سێ ملیار و چوارسەد و یازدە ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار بۆ هەردوو شارۆچكەی بەردەڕەش و دەربەندیخان و ڕێگای نەخۆشخانەی پێشمەرگە.

سێ پرۆژەکەش بریتین لە لەدروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە شارۆچكەی بەردەڕەش بە بڕی  ملیارێك و پێنج سەد و حەفتا و چوار ملیۆن دینار، دووەمیشیان، نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە شارۆچكەی دەربەندیخان بە بڕی پێنج سەد و حەوت ملیۆن و حەوت سەد و سی و چوار هەزار دینار.

دەشڵێت: پڕۆژەی سێیەم كە سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی داوە بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی شەقامی سەرەكی نەخۆشخانەی گشتی پێشمەرگە بە بڕی  ملیارێك سێ سەد و سی ملیۆن دینار.