هێرشی کیمیایی بۆسەر دایەنگەیەک ٥٤ قوربانی لێکەوتەوە


ژیان:

بەهۆی هێرشێکی کیمیایی بۆسەر دایەنگەیەن لە یەکێک لە ناوچەکانی چین ٥١ منداڵ و ٣ مامۆستا بوونە قوربانی.

ڕووسیا تودەی بڵاویکردووەتەوە: پیاوێک هێرشی کیمیایی کردووەتە سەر دایەنگەیەکی منداڵان لە باشوور رۆژئاوای چین و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٥٠ کەس برینداربوون، کە زۆربەی قوربانییەکان منداڵن.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، ئەو پیاووی هەستاوە بەئەنجامدانی تاوانەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و ناوی کۆنگ-ە کەلەدوای چوونە سەرەوەی بەسەر دیواری دایەنگەکە، سپرای کیمیایی پێبووە و کردوویەتی بەسەر منداڵان و مامۆستایانی دایەنگەکە.

ئەم هێرشە رۆژی دووشەممە لە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ٥١ منداڵ و ٣ مامۆستا بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، کە برینی دووکەس لە منداڵەکان قوڵ ڕاگەیەندراوە.