ژیان:
کچە
چالاکوانێکی مەدەنی لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا لەناو ئاپۆرەی خۆپیشاندەران
ڕفێندرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەغداوە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە کچە چالاکوانی مەدەنی "ماری مەحەمەد" تەمەن ٢٢ساڵ لەکاتی گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریری پارێزگای بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ڕفێندراوە و هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو ئاشکرا نیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ماری پێشتر لە ئاکاونتی تایبەتی خۆی نوسیبووی "لەلایەن کەسانی نەناسراو ھەرەشەی رفاندن و کوشتنی لێکراوە".
لەماوەی ڕابردوودا چەند چالاکوانێکی مەدەنی لە بەغدا بەهۆکاری نادیار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندراون و ئازار دراون.