دوای كوشتنی پێنج كەس فیلێك دەستگیر كرا


ژیان: 
دوای ئەوەی فیلێك لە وڵاتی هیندستان چەند كەسێك دەكوژێت و ناوی بنلادن وەك كەسێكی بكوژ وەردەگرێت بەهۆی فرۆكەی بێ فرۆكەوان و چەند فیلێكیترەوە دەستگیر دەكرێت. 

ئەفسەرانی (ژیانی كێویی) لە وڵاتی هیندستان فیلێكیان دەستیگر كرد كە دانیشتوان ناوایان نابوو "بن لادن"، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشی كردبووە سەر گوندێك لە ویلایەتی ئاسامی 5 كەسی كوشتبوو.

پۆلیس لەڕێگەی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فیلی دەستەمۆكراوەوە هەوڵی دەستگیر كردنی فیلەكەیان دەستپێكرد و بەرپرسێكی باڵای دارستانەكان بە ئاژانسی AFPی راگەیاندووە  "پسپۆڕان تیری سڕكەریان لەو فیلە نێرە گرت و سڕیان كرد، ئێستا كار لەسەر گواستنەوەی دەكەین بۆ دارستانێكی چۆڵ لە مرۆڤ لە شوێنێكی نزیك".