ماكرۆن و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفونیان لەبارەی دۆخی سوریاوە ئه‌نجامدا


ژیان:
سەرۆکی ئەمریکاو فەرەنسا لە بارەی دۆخی سوریا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا له‌ تویتێكدا بڵاویکردوەتەوە، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئەنجامداوە و گفتوگۆیه‌كی باش و ئەنجامداریان له‌سه‌ر پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ سوریا، ئیران و ناتۆ ئه‌نجامداوه‌.

دەشڵێت: لەسەر زۆر خاڵی گرنگ قسەمان کردوە و پەیوەندییەکەمان بەرهەمی باشی هەبووە، ئاماژەی بەوەشکردوە، لە كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ کە بڕیاره‌ رۆژانی سێ و چواری كانونی یه‌كه‌م له‌ له‌نده‌ن بەڕێوەبچێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه‌.