هەموو شتێک لەبارەی قەڵەویەوە بزانە


ژیان:
قەڵەوی لەم سەردەمەدا بە یەکێک لە نەخۆشییە باوەکانی سەردەم دادەنرێت، دکتۆر عەقید عابد علی پسپۆری نەشتەرگەری گشـتی باس لە هۆکاری قەڵەوی و چارەسەرەکانی بۆژیان دەخاتەڕوو.

قەڵەوی، واته زیاد بوونی کێشی له ش به بڕی له 20% زیاتر له کێشی ئاسایی یان BMI پتر له 30 بێت.

دەشڵێت: قەڵەوی بەگشتی لەسەرئەوە بەندەک ە چۆن هاوسەنگی لەنێوان بڕی وزەی خۆراک ئەوووزەیە کەئەکەیت لەچالاکی ڕۆژانەتدا بەکاریدەهێنیت گەربڕی وزەی وەرگرتوو زیادبێت لەبەر کارهاتوو ئەوا کێش زیاد ئەکات و وزەی هه ڵگیراوی لەش کەبەکارناهێنرێت نەبێتە چەوری خوادنی بڕێکی زۆر لەوزەو چالاکی نەکردنی پێویست دووهۆکاری سەرەکی قەڵەوین بەتایبەتی گەرپێکەوە بن لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارەکانی زۆرن.

ھۆکارەکانی قەڵەوی

١.خۆراک
ڕێک ڕێک و پێک بەکارهێنانی خواردنی پڕووزەوەکوخواردنی ئاسان ئامادەکراو، ئەبێتەزیادبوونی کێش خواردنی پڕ لە چەوری ڕێژەیەکی زۆری لەووزەی تێدایە هەروەها شیرینی دەبێتە زیادبوونی کێش.
٢. ناچالاکی 
٣. هۆکاری دەروونی 
هەندێک کەس بۆدوورکەوتنەوە لە گرفت وفشارە سۆز وەکو،و بێزاری زۆردەخۆن.
٤. بۆماوەیی
گەر یەکێک یان هه ردوو باوان قەڵەوبن ئەوا ئەگەری قەڵەوی زۆرە جینەکان کۆنترۆڵی بڕی چەوری هه ڵگیراو، و چۆنیەتی دابەش بوونی لەلەشدا ئەگەن، بەڵام گرفتی قەڵەوی بوون دروست ناکات.
٥. تەمەن
لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا چالاکی کەم ئەبێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بڕی ماسولکەی لەش کەم ئەبێتەوە کە ئەمەش ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی زیندەچالاکی و کەم بوونی بڕی ووزەی پێویست گەربڕی ووزەی، وەرگرتوو کەم نەکرێتەوە ئەوا کێش زیاد ئەکات.
٦. جگەرەکێشان
لەدوای وازهێنان لەجگەرە کێشان کێش زۆر ئەبێت مژادی نیکۆتین ئەبێتە هۆی بەرزبونەوەی زیندە چالاکی کەوازلەجگەرە نەهێنرێت بەفیڕۆدانی و وزەکەم ئەبێتەوە.
٧. سکپڕی
لەکاتی سکپڕی داکێش زیاد ئەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی قەڵەوی هەندێک ژن وادەبینێنەوە کە گرانە ئەم کێشە لەدەست بدەن، دەرمان ستیرۆید، و هەندێک دەرمانی دەروونی، دەرمان دژە فشاری خوێن ئەبنە هۆی قەڵەوی.
٨. تەنگەژە پزیسکییەکان
وەکو سستی پەریزادە فرە چالاکی گلاندنی سەرگورچیلە، و پۆرگی هێلکەدان بەهۆی شێوانی هۆرمۆنەوە ئەبنە هۆی زۆرخۆری.

ماڪەڪانی قەڵەوی
١.فشاری خـــــــــــوێن
لەگەڵ زیاد بوونی ڪێشی لەش .چەوری پێویستی شانەڪانی لەش بۆ ئۆڪسجین و خۆراک لەلایەن خوێنەوە پتر ئەبێت، بەمە سوڕی خوێن و خوێنی ڕۆشتوو بەناو خوێنبەرەڪاندا زیاددەڪات ڪەدەبێتە هۆی زیاد بوونی پەستانی دیواری خوێنبەرەڪان..

زیادبوونی کێش دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی ئینسۆلین ڪەپەیوەنیدارە بەگەڕاندنەوەی ئاوو سۆدێۆم بۆ لەش بەمەش قەبارەی خوێن زۆر ئەبێت و ئەمانە هەموویان ئەبنە فشاری خوێن..
٢.نەخــــــــــــــۆشی شەڪرە
قەڵەوی هۆکاری نەخۆشی شەڪرەی جۆری 2 زۆری چەوری لەش وائەڪات لەش بەرگری بەرامبەر ئەنسۆلین دروست بکات ئەمەش ئەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی شەڪرلەخوێندا.
٣.چــــــــەوری یە خوێنی نادروست
خواردنی چەوری تێر وەڪوگۆشتی سور یا خواردنی سورەڪراو ئەبنە هۆی قەڵەوی و بەرز بونەوەی پڕۆتینە؟چەوری کەم چڕ( کەبەدە)و نزم بونەوەی پڕۆتینە چەوری زۆرچڕ(کەباشە)بەرزبونەوەی ڕێژەی ترایگلیسراید کەلەگەڵ کاتدا ئەبنە هۆی ڕەقبونی چەوری کەڵەکە بوو لەخوێنهێنەرەکاندا کەهۆڪارێکی ترسناکی نەخۆشی دڵە خوێنهێنەرو لێدانی دڵە (جلطة)
٤.نەخوشیەکانی دڵە خوێنهێنەر
لەگەڵ کەڵەکە بوونی چەوری لەخوێنەرەکانی دڵدا ئەبێتە هۆی تەسک بوونەوەو خوێنی کەمتر ئەگاتە دڵ کەئەبێتە هۆی ئازاری سنگ (سنگەدڕە) یان تەواوگیرانی خوێنبەرەکان کەئەبێتە هۆی نۆرە دڵ (سنگە کوژە)
٥. بورانەوە
ڕەق بوونی چەوری کەڵەکەبوولەخوێنبەرەکانی مێشکدا ئەبێتە هۆی ڕێگرتن لەڕۆشتنی خوێن بۆمێشک
٦.ئێسڪە جومگە سۆ:
بەزۆری توشی جومگەی ئەژنۆ .سمت وبەشی خوارەوەی پشت ئەبێت و ئەبێتە هۆی ئازارو ڕەق بوونی پشت

٧.نەخۆشی چەوری جگەر
کەڵەکەبوونی چەوری لەجگەردا ئەبێتە هۆی سوتانەوەوچەقبوون کەئەبنەهۆی نەخۆشی ڕیشاڵبەندی جگەر.
٨.نەخۆشیەکانی زراو
لەبەر زیاد دروست بوون و کەڵەکە بوونی (نیشتن)ی کۆڵیسترۆڵ لەتورەکەی زراودا مەترسی بەردی زراولەقەڵەودا زۆرترە..
چارەسەر 
خۆراك :-
۱- گۆرانکاری خۆراک ، کەم خۆری زۆر گرنگە بۆ لەدەستدانی کێش و وزەی پێویست لە ڕۆژێکدا بەندە بە کۆمەڵێک هۆکارەوە وەک تەمەن و چالاکی.

هەندێک جار خواردنەوەی شلەی وزەی کەم بۆ کەسانی زۆر قەڵەو ئەنوێنرێت پلانەکان وا داژێراون کە خواردنی سەرەکی سێ ژەمە بریتی بێت لە خواردنی وزەکەم ولە نێو ژماکاندا سەوزەو میوە بخورێت.

 چڕی ووزە
بریتییە لە بڕی ووزە لە قەبارەی خواردندا، بۆ نموونە چەوری خواردنێکی پڕ چەوری ووزەیە بۆیە ناتوانیت زۆر بخۆیت بە پێچەوانەی میوە وسەوزە کە خواردنی چڕی ووزە کەمن.

هەڵبژاردنی خواردنی دروست:
بریتین لەسەوزەو میوە، دانەوێڵە وسەرچاوەی کەمی پرۆتین وەکو ماسی وفاسۆڵیا
خواردنی ڕۆژانەی کەم چەوری وگۆشتی کەم ، ئەم خواردنانە پڕ سوود وتام خۆشن وکێشی گونجاو ئەبەخشن.
٭ هەڵبژاردنی شەکرەمەنی گونجاو:
پێویستە ٤٥ - ٦٥ ٪ ی ووزەی ڕۆژانە لە کاربۆهێدراتەوە بێت، لە کاربۆهیدراتی سادە وەکو شەکرشەربەتی میوە دووکەرەوە ولە جێگای ئەوان کاربۆهیدراتی ئاڵوزوپڕ ڕیشاڵ وەکو نانی جۆ ، برنجی بۆر بخۆ .
٭لەبەر ئەوەی چەوری دوو ئەوەندەی پرۆتین وکاربۆهیدرات ووزەی تێدایە وەکو خواردنی ئامادە کراو ، خواردنی پەستەرە کراو گۆشتی سوور وڕۆن ،کەرە، مایۆنیز خۆت لەم خواردنانە بەدووربگرە.....
ئاگاداری هێندەی پرۆتین بە:
ژماردنی وزە
میوەو سەوزە لەبەشی سەرەوەی ئەو خواردنانەن لەگەڵ گروپی نان ، گەنم ونیشاستە چونکە کەم ووزە وخواردنی درووستن .
باشترین ڕێگا بۆ دابەزاندنی کێش بریتییە لەخواردنی ووزەکەم وزیاد کردنی چالاکی جەستەیی .

ئەمە ڕێگایەکی تری دابەزاندنی کێشە ، هەموو ڕۆژێک چەن خولەکێک ڕۆیشتن یان سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا وەکو وەکو چالاکی باشە وچەن ڕێگایەکی ساکارتر هەیە بۆ زیاد کردنی چالاکی ڕۆژانە :
۱- پلیکانە بەکاربهێنە نەک بەرز کەرەوە ( ئەسانسێر )
۲- ئەتۆمبیلەکەت لە دوور ڕابگرە
۳- بۆ کاری ئاسایی بڕۆ یان پاسکیل بهاژۆ
٤- لەماوەی نانی نیوەڕۆ پیاسە بکە
٥- لە جیاتی ئەوەی لەکاتی یاری کردندا سەیری مناڵەکانت بکەیت یارییان لەگەڵ بکە
٦- ڕۆیشتن لە دوای نانی ئێوارە
۷- چالکی جەستەیی وەک ششتنی ئۆتۆمبیلەکەت
٨- لە کاتی سەیر کردنی تەلەفزیۆن یان بەکارهێنانی مۆبایل پاسکیلی مەشق کردن بەکار بێنە
۹ - هەنگاوبژێر ( pdeometer ) بەکار بهێنە وهەوڵ بدە بۆ هەر ڕۆژێک ژمارەی هەنگاوەکانی ڕۆیشتن زیاد بکەیت .

گۆڕینی شێوازی ژیان:-
.گۆڕینی ھەڵس و کەوت
ھەندێک گۆڕانکاری لە ڕەوتی ژیاندا پێویستە بۆ دابزاندنی کێش وەك شێوازی خواردن و چالاکی، بەواتای بیرکردنەوە، ھەست کردن و کارپێکردن
١- توێژینەوەکان خستویانەتەڕوو ئەمانەی خوارەوە بەکارن:
١-ھانی خۆت بدە،کەس ناتوانێت وات لێ بکات کێشت وون بکەیت خۆت نەبێت
٢-لەگەڵ گۆرانی پلانی لەرەوتی خواردندا، چارەسەری گرفتەکانی تری ژیانت بکە.
٣- پلانت ھەبێت:ڕۆژی دەست پێ کردن و چەند و بۆماوەی چەند مەشق ئەکەیت،برێکی زۆر ئاوو میوە و سەوزە بخۆ.

٤-دوورکەوەرەوە لەخواردنی پەلە،کاتێک بخۆ بەراستی برسیتە نەك کاتێک وەختی خواردنە،خواردنەکەت لەسەر قاپی بچوك دابنێ بۆ ئەوەی زۆر دەرکەوێت، کاتی تر خواردن لەبوردەم خۆت دامەنێ
٥-بەردەوام تۆمارکردنی کێش و جۆری خۆراکەکان.
٨-تیشك خستنەسەر خاڵە ئەرێییەکان (باشەکان): زیاد لەوەش تیشكنەخەیتە سەر ئەو خواردنانەی نابێ بیخۆیت، بیر لەو خواردنانە بکەوە کە ئەشێت بیخۆیت.
دەرمان:-
ئەم ڕێگایە بۆ ئەو کەسانە نییە کە تەنیا ئەیانەوێت کێشیان دابەزێ بۆ مەبەستی جوانکاری بەڵکو بۆ ئەوانەی پێویستی بارستەی لەشیان BMIلە ٢٠زیاترە، یان ئەوانەی ٢٧و سەروتر کە کێشەی تەندروستیان ھەیە، دوودەرمانی سەرەکی بۆ ئەم مەبەستە ھەیە:
Sibutramine “Meridia"
ئەم دەرمانە گۆڕانی کیمیکی لە مێشکدا دروست ئەکات وائەکات خێراتر ھەست بەقورسی (تێری)بکەیت،بەگشتی یارمەتی زیاتری لەدەست دانی کێش ئەدات
ماکەکانی برتیین لە:زیاد بوونی پەستانی خوێن،سەرئێشە،ووشکی دەم ،قەبزی،بێ خەوی..
Orlistat “Xenical”
ئەم دەرمانە ڕێ لە مژینی چەوری لە ڕیخۆڵەدا ئەگرێت، ڕێ لە کاری ئەنزیمی لایپەس ئەگرێت لە کۆئەندامی ھەرسدا کە کاری تێک شکاندنی چەورییە بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ مژین ڕێ لە ھەڵمژینی زیاتر لە /٢٠ی چەوری خۆراكئەگرێت و لە ڕێگەی پیساییەوە فڕێ دەدرێت
ماکەکانی برتیین لە: ڕەوانی (چەند جارێک پیسایی کردنی چەور) ئەمەش بەکەم بەکارھێنانی چەوری کەم دەبێتەوە لەگەڵ بەکارھێنانی ئەم دەرمانە پێویستە فرە ڤیتامین بەکاربھێنرێت.

نەشتەرگەری:
١-ئەگەر قەڵەویەکەی کەم بوو:
مژینی چەوریەکە لە بەشەکانی لەش
بڕینی پێست و چەوریەکە لەبەشەکانی لەش.

٢-ئەگەر قەڵەویەکە زۆربوو:
١-دانانی باڵۆن لە گەدە
٢- بەستنی گەدە بە ئاسۆی و شاقوڵی
٣-بڕینی وقارسی گەدە
٤-بڕین و پەڕاندنی ولکاندنەوەی ڕیخۆڵە باریکە