رەوەند لەبارەی یەکەمین بەرهەمی بۆ ژیان دەدوێت


ژیان: هۆزان عیرفان
گۆرانیبێژی لاو "رەوەند رەشید" یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (عیشق) بڵاوکردەوە .

 رەوەند لەبارەی گۆرانیەكەوە بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی وت، ئەمە یەكەمین كاری ڤیدیۆ كلیپی منە، كە تێكست و ئاواز و میلۆدیەكەی لەلایەن ئارش عوسمانەوە كراوەو لە ستۆدیۆی ڤینۆ پرۆدەكشن تۆماركراوە.

به‌وته‌ی ناوبراو ڤیدیۆکلیپەکە لە شاری هەولێر و لە ناو سروشتی کوردستاندا وێنەی گیراوە، یوسف لەشکری کاری دەرهێنانی بۆ کردووە  و رایان شیلازی كاری وێنەگرتنی بۆ كلیپەكە ئەنجامداوە.

ئاماژی بەوەشكرد، گۆرانی عیشق یەكەم كاری هونەریمە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ، جگە لەم كلیپەش سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرهەمێكی دیكەم و لە ئایندەدا بڵاویدەكەمەوە.

رەوەند لەساڵی 1991 لەشاری سلێمانی لەدایكبوەو، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بەكاری هونەری كردوە، پێشتر به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر له‌ ئاهه‌نگ و دانیشتنه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرد.