ڤیدیۆ؛ لە تەکساز بەمجۆرە لەمنداڵ دەدەن

منداڵ

ژیان:

لە تەکساز مامۆستایەکی دڵرەق بەشێوەیەکی بێبەزەییانە تا سەر لێواری مەرگ لە منداڵێک دەدات و ترس و دڵەڕاوکێی لای منداڵانی دیکە دروست کردووە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت مامۆستایەکی ٣٢ ساڵە بەشێوەیەکی دڕندانە لە قوتابییەکی ١٥ ساڵە دەدات.

چالاکوانان سەرەرای بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، هێرش دەکەنە سەر مامۆستاکە و داوای دەستگیرکردنی دەکەن.

گرتە ڤیدیۆیەکە بەشێوەیەکی خێرا بڵاوبوویەوە وبەرپرسانی دەوڵەتی هێناوەتە سەر خەت و سزای مامۆستاکەیان داوە بە دوورخستنەوەی لە کارەکەی و بەتاوانی لێدان لە منداڵ دراوەتە دادگا.