ژنێکی میسری بووە سەرۆکی حزبی چەپەکانی ئەڵمانیا

ئەمیرە محەمەد عەلی

ژیان:

دوای دەستلەکارکێشانەوەی زەهرا واگنکێشت لە سەرۆکایەتی حزبی چەپەکانی ئەڵمانیا، ئەمیرە محمەد عەلی کە بەڕەگەز میسرییە بووە ڕابەری فراکسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە؛ ئەمیرە محەمەد عەلی بۆ یەکەمین جارە کە بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی چەپەکانی ئەڵمانیا بەشداری کردووە.

ئەمیرە بەبەدستهێنانی ٥٢ دەنگ بەسەر رکابەرەکەی کارن لی دا سەرکەوت، لەمیانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی حزبەکەیدا.

ئەم ژنە میسرییە لەساڵی ١٩٨٠ لە هامبۆرگ لەدایک بووە و باوکی میسرییە و دایکی ئەڵمانییە.