ترەمپ و ئەردۆغان چاویان بەیەک کەوت

هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماونەتەوە لە سووریا؟
ساتی پێشوازی ترەمپ لە ئەردۆغان

ژیان:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لەپێناو نەوت لە سووریا ماونەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی پێشوازییەکەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان وەڵامی رۆژنامەنووسانیان دایەوە و ترەمپ رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا باس لە ئێف 35 دەکەین و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکانمان دەپارێزین.

وتیشی "هێزەكانمان لە سوریا دەمێننەوە بۆ پارێزگاریكردن لە نەوتی سووریا".

ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگربه‌ست له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌كانمان ته‌نها بۆ پاراستنی گێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان ماونه‌ته‌وه‌".