چەند راستییەک سەبارەت بە نەخۆشی ئۆتیزم


ژیان:
ئۆتیزم واتە بوونی کێشە لە پەیوەندییەکان لەگەل ئەوانی تر و بوونی ئارەزو و جوڵەی دووبارە و سنوردار لای منداڵ کە وادەکات منداڵ زیاتر لەناوخۆیدا بژی. 

دکتۆر جەعفەر عومەر، پزیشکی دەرونی لە بابەتێکدا بەناوی (چەند راستییەک سەبارەت بە ئۆتیزم) بڵاوکردوەتەوە و باس لە نەخۆشییەکانی ئۆتیزم دەکات کە بریتین لەمانەی خوارەوە. 

- ئۆتیزم چەندین شکڵ و شێوەی هەیە و تەنها یەک شێیوە نییە، لەبەرئەوەشە ئیستا پێیدەوترێت شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم (Autism Spectrum Disorder) 

- ئۆتیزم نەخۆشی تەمەنی منداڵییە و لە تەمەنی گەشەی سەرەتای منداڵیدا دەردەکەویت نەک بە گەورەیی.
- رێژەکەی لە رەگەزی کوردا بەرزترە. بە رێژەی ٤ کور بە ١ کچ. 

- رێژەکەی لە هەڵکشاندایە، تازەترین راپرسی کە لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ بلاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە لە هەر ٤٠ منداڵێکی تەمەنی ٣ بۆ ١٧ ساڵان یەکێکیان ئۆتیزمی هەیە (The Prevalence of Parent-Reported Autism Spectrum Disorder Among US Children) 

- هەندێک توشبوو بە ئۆتیزم بە چارەسەر و راهێنانەوە نیشانەکانیان کەمدەبنەوە و بەرەو باشبوون دەچن. بەتایبەت ئەگەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە چارەسەر وەربگرن. (Is autism curable?) 

- ئۆتیزم ئەگەر بیرکۆڵی لەگەڵ نەبێت واتە منداڵەکە ئاستی ژیری باش بێت ئەوە ئەگەری باشبوونی زۆرە و لەروی چارەسەرییەوە بەرەوپێشەوە دەچێت.

- هۆکاری مەترسیدار بۆ توشبوون بە ئۆتیزم زۆرن، جگە لە بۆماوە کە رۆلی هەیە لە توشبووندا، چەند هۆکارێکی ژینگەیی ئەگەری توشبوون زیاتر دەکەن وەکو: نەخۆشبوونی دایک کاتێک کە مندالەکەی لە سکدایە، زەبر و کێشەکانی کاتی لەدایکبوونی منداڵ وەکو درەنگ کەوتنی لەدایکبوون، نارەحەتبوونی منداڵ کاتی لەدایکبوون، توشبوون بە هەندێک نەخۆشی لە تەمەنی کۆرپەلەییدا وەکو زەردوویی و بەرکەوتن بە ژەهرەکان.

- زۆر سەیرکردنی شاشە لە تەمەنی خوار ٢ ساڵان هۆکارێکە بۆ توشبوون بە چەندین نێشانەی ئۆتیزم و و تەنانەت دەستنیشانکردن بە ئۆتیزم. (Early electronic screen exposure and autistic-like symptoms).

- لەدایکبوونی مندال بە نەشتەرگەری کە ئێستا لەناو خانماندا زۆر بەربڵاوە و هەندێکجار بەبێ هۆکاری پزیشکی دەیکەن بۆ بابەتی دەستکەوتنی رێکەوتی جوان بۆ منداڵ یان لە ترسی ژانی منداڵبوون. دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن زیاتر توشی ئۆتیزم دەبن. (Cesarean Delivery Tied to Increased Risk for Autism, ADHD).