تەقینەوەیەک لەبارەگایەکی سەربازی تورکیا رویدا


ژیان:
کەمێک پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارۆچکەی رووحا لە باکوری کوردستان روویدا.

میدیای فه‌رمی حكومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌گای فه‌وجی 20ی زرێپۆشی سوپای توركیا له‌ رووحا روویداوه‌، تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زاندراوه‌.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، پێنج سەرباز برینداربون.