ئاماری رێژەی توشبوانی نەخۆشی شەکرە لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا


ژیان:
لە ماوەی ١٠ مانگی ساڵی رابردودا هەزار و ٩٩١ توشبووی نەخۆشی شەکرە لە سلێمانی تۆمارکراون.

بە پێی ئامارێکی سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) کەوتوە، لە ماوەی ١٢ ساڵی رابردودا  سی و سێ هەزار و ٢٠٢ نەخۆشی شەکرە لە پارێزگاکە تۆمارکراوە،  لەو رێژەیەش هەژدەهەزار و ٥٩٨ توشبوو لە رەگەزی نێرن و ١٤ هەزار و ٦٠٤ توشبوو لە رەگەزی مێن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، لە ماوەی ١٠ مانگی ساڵی رابردودا هەزار و ٩٩١ توشبووی نەخۆشی شەکرە لە سلێمانی تۆمارکراون، لەو رێژەیەش ٨٤٧ توشبوو لە رەگەزی نێرن و هەزار و ١٤٤ توشبوو لە رەگەزی مێن.

هەر بە پێی ئامارەکان هەزار و ٥٠٠ ئاوارە کە توشبووی نەخۆشیەکەن لە سەنتەرەکە تۆمارکراون و مانگانە چارەسەر وەردەگرن.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەیە، کە لە ساڵی 1991 بەهۆی زۆربوونی رێژەی تووشبووانی ئەم نەخۆشیە لە جیهاندا 14ی مانگی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک تایبەت کرا بە شەکرە، چونکە هەر لەم رۆژەدا لە ساڵی 1921 دکتۆر فردریک بانتینج لەدایکبووە، کە یەکێک بوو لەو پزیشکانەی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارەی دۆزیەوە، هاوکات ساڵانە چەندین وڵات بە چالاکی تەندروستی جۆراوجۆر یادی دەکەنەوە و لە ەهرێمی کوردستانیش چەندین چالاکی جۆراو جۆر ئەنجامدەدرێت.

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.