جێگیربوونی فڕۆکەکانی ڕووسیا لە باکووری سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا

ژیان:

یەکەمین کاروانی فڕۆکەجەنگییەکانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی سەربازیی قامیشلۆ جێگیرکران.

سپۆتینگ بڵاویکردووەتەوە: فڕۆکەجەنگییەکانی ڕووسیا لە ناوچەی حەمیمەوە و بەرەو قامیشلۆ بەڕێکەوتن و دوای ٥ کاتژمێر لە فڕین گەیشتنە فڕۆکەخانەی سەربازیی قامیشلۆ.

ئەمە یەکەمین گروپی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیایە لە باکووری سووریا جێگیر بکرێن و ئەوەش بە ڕووداوێکی مێژوویی ناودەبرێت.

پێشتریش گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرابوەوە کە تێیدا دەردەکەوت ئەو فڕۆکە جەنگیە ڕووسیانە بەردەوام لە گەشتدا بوون بەسەر پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی لەنێوان تورکیا و ڕووسیا کراوە، هێزە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی گەشتییەکانی پۆلیسی سەربازیی سووریا و سووپای تورکیا لە باکووری سووریان.