بەهرۆز بوچانی ئازادبوو و گەیشتە وڵاتی نیوزلاند


ژیان:
خاوەنی کتێبی ”ھیچ ھاوڕێیەک نییە جگە لە شاخەکان“ لە دورگەی مانۆسی ئوستڕاڵیا ئازاد بوو دوای شەس ساڵ لە مانەوەی لەو دورگەیە گەیشتە وڵاتی نیوزلاند.

بەهرۆز بوچان، نوسەر دوای مانەوەی بۆ ماوەی شەش ساڵ لە دورگەیەکی ئوستڕالیا ڕاگیرابوو کتێبێکی بەناوی "ھیچ ھاوڕێیەک نییە جگە لە شاخەکان" بڵاوکردەوە کە دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبوو.

ئەو نوسەرە خەڵاتی ڤیكتۆری بۆ ئەدەبی ساڵی 2019ی ئوسترالیا بردەوە کە بەنرخترین خەڵاتی ئەدەبییە لەو وڵاتە ‌و بەهاكەی 100هەزار دۆلارە.

بوچانی لە ساڵی 2013، بە بەلەم و بە قاچاخ چووە ئوسترالیا و لەو كاتەوە لەو دوورگەیە دەستەبەسەربوو، حکومەتی ئوستڕالیا ئامادەنەبوو مافی پەنابەری پێبدات. بەهرۆز بوچانی لە شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە و وەك نووسەر، رۆژنامەوان، چالاكوانی مافی مرۆڤ، شاعیر و دەرهێنەری فیلم کاریکردووە.