عەفرین؛ شەش هاوڵاتی سڤیل ڕفێندران

عەفرین

ژیان:

لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، بەکرێگیراوانی حکوومەتی تورکیا ٦ هاوڵاتی سڤیلیان ڕفاندووە کە ٥ لەو کەسانە ژنن.

ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویکردووەتەوە، بەکرێگیراوانی حکوومەتی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لەناوەندی شاری عەفرین ٦ هاوڵاتی سڤیلیان ڕفاندووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، ئەو کەسانە کە ڕفێندراون تەمەنیان لەسەرەوەیە و پێنج کەسیشیان لە ڕەگەزی مێن و دوای دوو کاتژمێر لە ڕفاندنیان ٢ کەسیان ئازادکراون بەڵام تا ئێستا زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەوانی دیکە لەبەردەستدا نیە.

ئاماژە بەوەشکراوە: ئەوانە هاوڵاتیانی سڤیل دەڕفێنن لە عەفرین داوای پارەیەکی زۆر لە کەسوکاریان دەکەن.