ئه‌ردۆغان: ده‌ستبه‌رداری "S-400"ی رووسی نابین بۆ ئەمریکا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

ژیان:

سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت؛ سورن لەسەر کڕینی سیستمی S_400ڕووسی، لە هەمان کاتیشدا ئامادەن سیستمی پاتریۆت بکڕن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێش گەڕانەوەی لە واشنتۆن بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: بەهیچ جۆرێک ئامادە نین دەستبەرداری S_400ی ڕووسی بن بەهۆی پاتریۆتەکانی ئەمریکا.

وتیشی: به‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشمان راگه‌یاندووه‌، هه‌ر كاتێك مه‌رجی گونجاویان دیاریكرد، ده‌توانین پاتریۆتیش بكڕین، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست لە S_400ی رووسی هه‌ڵگرین و هیچ قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ناكرێت.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە: دەمانەوێت ئەمەریکا و روسیاش ببن بە دۆستی تورکیا و هەوڵەکانیش لەوبارەیەوە بەردەوامن.

نابراو سەردانەکەی بۆ ئەمریکا بە ئەرێنی وەسف کرد و وتی: سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ئه‌رێنی بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری راست و درووست رێگه‌ چاره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان تێڕوانینه‌كانی واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌.