هەسەدە ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی شەڕو پێکدادانەکانی بڵاوکردوە


ژیان:
هەسەدە، رایگەیاند، لە عەین عیسا و تەلتەمەر و چەند گوندێکی دیکە ڕووبەڕووی چەندین هێرشی توندی سوپای تورکیا بوونەتەوە و وەڵامی توندیان داونەتەوە، لەو هێرشانەشدا چوار شەڕڤان شەهید بوون
.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماری شەڕوو پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی هەسەدەی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند، سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی، هەوڵدانیان بۆ داگیرکردنی ناوچەی نوێ فراوانتر کردووە، شەڕڤانانیش رووبەڕوویان بوونەتەوە و وەڵامی هێرشەکانیان داونەتەوە و ٤ شەڕڤان شەهیدبوون و ١٤ی دیکەش برینداربوون.

ماوەی ٣٦ رۆژە سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردوە و سەرەرای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا بۆ وەستانی هێرشەکان، بەڵام تورکیا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان.