نرخی به‌نزین له‌ ئێران سێ هێندە به‌رزبوه‌وه‌


ژیان:
ئەمڕۆ هەینی نرخی بەنزین لە ئێران بۆ سێ هێندەی نرخی خۆی بەرزبووەوە، بۆ هه‌رلیترێك گه‌یشتوه‌ته‌ سێ هەزار تمەن.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، بەپێی بڕیارێکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی سوتەمەنی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەنزین سێ هێندە لە نرخی پێشتری به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و سه‌ره‌ی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ گرانبوونی نرخی به‌نزیندا، بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەکان مانگێک رێژەیەکی دیاریکراو بەنزین دەدرێتە خەڵکی کە لە ئۆتۆمبێلی کەسییەوە دەستپێدەکات کە بۆ مانگێک 60 لیترە.، هاوکات رێنمایی نوێ بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌ركراوه‌ كه‌ كارتی وه‌رگرتنی به‌نزینیان هه‌یه‌، دەتوانن لیتری بە هه‌زار و 500 تمەن تێبکەن و بە ئازادیش لیترێک بەنزین بووەتە سێ هەزار تمەن.