ژیان: ئا.شه‌یما
ئه‌ژنۆ به‌شێكی گرنگی له‌شی مرۆڤه كه‌رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌كاتی رۆشتن و بازدان و راكردن و به‌پێوه وه‌ستاندا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ن رووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی نهرمیو جووڵه‌ی ئاسایی ئه‌ژنۆكان.
هه‌ڤین كه‌مال، پسپۆڕی ئازارشكاندنو چاره‌سه‌ری جومگه به‌بێ نهشتهرگهریو له‌ژێر ئامێری سۆناردا ئه‌ندامی پرۆفیشناڵی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ئازارشكاندن بۆ ژیان باس له‌هۆكاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو (ئاوتێزان) لهئهژنۆو چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره‌كان دهكاتو ده‌ڵێت "ئاوتێزانی ئه‌ژنۆ یان كۆبوونه‌وه‌ی ئاو لهئهژنۆدا بریتی یه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاو یاخود شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ له‌ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، یه‌كێكه له‌حاڵه‌ته باوه‌كان‌و پێویسته هۆكاره‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه تابه‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چاره‌سه‌ر بكرێت".
گرنگترین هۆكاره‌كانی بریتین له:-
- نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی بڕبڕه‌كانی پشت وه‌ك ئینزلاق وسهوهفانی فه‌قه‌راتی پشت.
- نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه (دا الملوك)و ده‌رده شاهانه درۆزنه (دا الملوك الكازب).
- نه‌خۆشی رۆماتیزمی جومگه‌كان.
- هه‌وكردنی جومگه‌كان به‌هۆی نه‌خۆشی سه‌ده‌فی یه‌وه.
-هه‌وكردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌هۆی به‌كتریاو ڤایرۆسه‌وه وه‌ك تای ماڵتا.
- له‌ئه‌نجامی زه‌بر به‌ركه‌وتن یان برینداربوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ له‌م حاڵه‌تانه‌دا:
- ته‌قین¬و بچڕانی كڕكڕاگه‌ی ئه‌ژنۆ.
- پچڕانی ریباتی سه‌لیبی.
- شكان یان درز لهئێسقانهكانی ئه‌ژنۆ بهبهردهوامیو بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ.
- سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ.
- هه‌وكردنی جومگه‌ی بڕبڕه‌كانی پشت‌و حه‌وز.
له‌و هۆكارانه‌شی كه‌ئه‌گه‌ری درووستبوونی حاڵه‌ته‌كه زیاتر ده‌كه‌ن بریتین له:-
- ته‌مه‌ن (تاوه‌كو ته‌مه‌ن زیاد بكات به‌تایبه‌تی دوای (50)ساڵی ئه‌گه‌ری ئاوتێزان زیاد ده‌كات به‌هۆی داخورانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆوه).
- ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌وجۆره وه‌رزشانه ده‌كه‌ن كه‌له‌وانه‌یه ئه‌ژنۆ تیایدا بسوڕێت وهكوباله (باسكت بۆڵ)، ئه‌گه‌ری ئاوتێزان زیاد ده‌كات به‌هۆی پێكانهوهو پچڕانی به‌سته‌ره‌و ته‌قینی كڕكڕاگه‌وه.
- كێشی زیاده (كێشی زیاده كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر جومگه‌كه وئاوتێزان زیاد ده‌كات، ئه‌و كێشه زیاده‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی داخورانی جومگه‌كه).
نیشانه‌كانی بریتین له:-
1- ئاوسان‌و كشانی پێستی ئه‌ژنۆ به‌تایبه‌ت به‌شی پێشه‌وه.
2- ره‌ق بوونی ئه‌ژنۆ (نه‌مانی توانای نوشتانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان راكێشانی به‌ڕێكی به‌ته‌واوی).
3- بوونی ئازارێكی زۆر لهئهژنۆدا، زۆرجار نه‌خۆش ناتوانێت له‌سه‌ری بڕوات.
4-هه‌ستكردن به‌بوونی گه‌رمایی لهئهژنۆدا".
دكتۆره هه‌ڤین باسی له‌وه‌شكرد، له‌دوای زانینی نیشانهكانیو پشكنینی سه‌ریری له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه، هه‌ندێك پشكنینی تر هه‌یه كه‌پێویسته بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بدرێت له‌وانه‌ش:
- ئێكس ره‌ی (x ray) واته تیشكی ره‌ش¬وسپی كه‌تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر داخوران یاخود شكان هه‌بێت له‌یه‌كێك لهئێسكهكانی ناو جومگه‌كه.
- سۆنه‌ری جومگه ( ئه‌مه‌ش بۆ سه‌یركردنی به‌سته‌ره‌و ماسولكه‌كانی ده‌وری جومگهكهیه).
- تیشكی ته‌نوری (MRI) بچرانی به‌سته‌ره یان ته‌قینی كڕكڕاگه ده‌رده‌خات، كه‌له‌وانه‌یه به‌تیشكی ره‌ش وسپی ده‌رنه‌كه‌وێت.
- ده‌رهێنانی ئاوی جومگه‌كه‌و ناردنی بۆ پشكنینی تاقیگه‌یی بۆزانینی هۆكاری ئاوسانه‌كه، لهپشكنینهكهدا ده‌گه‌ڕێن بۆ:-
بوونی خڕۆكه‌ی سوری خوێن كه‌له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌نجامی پێكانه‌وه هه‌بێت.
به‌كتریا به‌هۆی بوونی هه‌وكردن لهجومگهكهدا.
بوونی كریستاڵ، له‌ئه‌نجامی نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه، یان ده‌رده شاهانه‌ی درۆزن.
لهماكه درێژ خایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاو (ئاو تێزان ) لهئهژنۆدا:
- پووكانهوی ماسولكه‌كانی ران‌و لاق.
- كه‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه‌و توانای وهرزشو زیادبوونی كێش‌و قه‌ڵه‌وی.
- كیسێك ئاوی تێدا كۆده‌بێته‌وه له‌به‌شی پشته‌وه‌ی ئهژنۆداو ئازار به‌خشه.
سه‌باره‌ت بهچارهسهرهكانو چۆنیه‌تی خۆپاراستن دكتۆره هه‌ڤین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌چاره‌سه‌ر ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر هۆكاری ئاوتێزانهكهو توندی ئاوسانهكهو له‌گه‌ڵ مێژووی ههرنهخۆشییهكی تری نه‌خۆشه‌كه، به‌پێی ئه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
1-ده‌رمان، به‌زۆری ئازار شكێنه‌كان (NSAI) ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها چاره‌سه‌ری ئازاره‌كه نه‌كرا به‌و جۆره ده‌رمانانه، ئه‌وا ده‌بێت كورتیكۆ ستیرۆیده‌كان زیادبكرێت وه‌كو (پرید نیسۆلۆن) بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه له‌ڕێگه‌ی حه‌به‌وه یان به‌شێوه‌ی ده‌رزی بۆناو جومگه‌كه.
2- پشوودان بهجومگهكه، نابێ ئهوچالاكیانه بكرێت كهفشار ده‌خاته‌سه‌ر جومگه‌كه‌و قورسایی زۆر هه‌ڵبگرێت.
3- به‌كارهێنانی سه‌هۆڵ یاخود پاكی سارد بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوساوییهكه، بۆماوه‌ی (15 بو َ20) خولهك وهه‌موو (3 بۆ 4 ) كاتژمێرێكو به‌رزكردنه‌وه‌ی جومگه ئاوساوهكه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزتر بێت له‌ئاستی دڵ.
4- چاره‌سه‌ری سروشتی‌و چاره‌سه‌ری فیزیایی بۆباشتركردنی جوڵه‌ی جومگه‌كه‌و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان.
5-ده‌رهێنانی ئاوی زیاده لهجومگهكه له‌ژێر ئامێری سۆنارداو لێدانی ستیرۆیده‌كان بۆناو جومگه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه.
6- نازووری ئه‌ژنۆ، له‌ڕێگه‌ی كونێكی بچوكه‌وه له‌ژێر نیوبه‌نج دا، ئامێری نازوورهكه ده‌برێته ناو جومگه‌كه‌و پاك ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر برینداری هه‌بێت له‌به‌سته‌ره یان كڕكڕاگه ده‌دورێته‌وه.
7- گۆڕینی جومگه‌كه، ئه‌میش له‌حاڵه‌ته زۆر پێشكه‌وتووی نه‌خۆشیه‌كاندا كه‌چاره‌سه‌ری ترنامێنێت، په‌نا ده‌برێت بۆگۆڕینی جومگه‌كه.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن
8- به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، ئه‌گه‌ر ماسولكه‌كان به‌هێزبكرێن فشاری سه‌ر جومگه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه.
9- هه‌میشه جۆره وه‌رزشێك هه‌ڵبژێری فشاری زۆرنهخاته سه‌ر جومگه‌كه بۆنموونه وه‌رزشه ئهیرۆبیكهكانی ناو ئاو( مه‌له‌كردن).
10- رێككردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش، هه‌میشه كێشی زیاده فشار ده‌خاته سه‌ر جومگه‌كه‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاوتێزان.
كۆت
11-نابێ ئهوچالاكیانه بكرێت كهفشار ده‌خاته‌سه‌ر جومگه‌و قورسایی زۆر هه‌ڵبگرێت
12-به‌كارهێنانی سه‌هۆڵ یاخود پاكی سارد بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوساوییهكه، بۆماوه‌ی 15 بۆ20 خولهك وهه‌موو 3 بۆ 4 كاتژمێرێكو
13-چاره‌سه‌ری سروشتی‌و چاره‌سه‌ری فیزیایی بۆباشتركردنی جوڵه‌ی جومگه‌و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان گرنگه