رەوتی حیکمە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات


ژیان:
سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ داواى لە پەرلەمانى عێراق کرد بەپەلە خۆى هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنێکى نوێى پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

سه‌ڵاح عه‌رباوى، به‌رپرسى نوسینگه‌ى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى عێراق له ‌تویتێكیدا كه‌ له‌هه‌ژمار‌ى خۆى  لەتویتەر دواى په‌یامه‌كه‌ى عەلى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعەکان رایگەیاند: پێویستە پەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و بە زوترین کات هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجامبدرێت.

دەشڵێت" پێویسته سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌ حكومه‌تى كاربه‌ڕێکه‌ر دروستبکرێت، ئەو هێزانەی چەند ساڵە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە رێگا چۆڵ بکەن بۆئەوەی هێزی نوێ دەسەڵات بگرنە دەست".