کوڕەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو گۆرانیەکی نوێی بڵاوکردەوە


ژیان:
ئەیوب سەلاحەدین، کوڕی مامۆستا سەلاحەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گۆرانیەکی ئینگلیزی بە ناوی (recovery) بڵاوکردەوە.

گۆانیەکە لە دەرهێنانی ڕێکان سەیدا و ئامادەکردنی راژان عەزیزەو هەروەها موزیک و ڕێکخستنی لە لایەن شادەمیر نامۆ وە بۆ کراوە و ئاواز و هۆنراوەی ئالان ئێڵ ئێس و ئەیوب سەڵاحەدینە.

ئەیوب، كوڕی دووەمی سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە، ساڵی 1990 لە دایكبووە، ساڵی 2013 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بواری زانستە ئیسلامیەكان، لەیەكێك لەزانكۆكانی بریتانیا وەرگرتووە.