لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی عێراقدا بە دەیان کەس بریندار بوون


ژیان:
ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکان لە شاری بەغدا لە ژیر ناوی هەینی خۆراگری بەڕێوەچوو، بەهۆی پەلاماری هێزە ئەمنیەکانیش بۆسەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی خەلانی و تەحریر لە ناوەڕاستی بەغداد، دوو کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە شاری بەغدا-ی پایتەختی عێراق، ئەمڕۆ هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ژێر ناوی (هەینی خۆراگری) بەڕێوەچوو، هێزە ئەمنییەکانیش بەهۆی گازی فرمێسک رێژ و تەقەکردن هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەدەن، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و ٣٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی سەرچاوەکانی  هەواڵی عێراق، خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە دیوارە كۆنكرێتیەكانی مەیدانی خەلانی تێكبشكێێنن.