ژیان: هۆزان عیرفان
رۆژی هەینی نرخی بەنزین دوو هێندە لە نرخی جارانی بەرزبۆوەو وتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانیش دەڵێت، ئەو گرانبوونە كاریگەری لەسەر هەرێم نابێت.
لە دوێنیەوە لە ئێران نرخی بەنزین گرانبووە و ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتیانی ئێرانی لێکەوتۆتەوە، و لەچەند شارێک خۆپیشاندان دەستپێکرد.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند،هەتا ئێستا گرانبونی نرخی بەنزین، هیچ کاریگەریەکی لەسەر هەرێم نەبوە، بەجۆرێك نرخی بەنزین وەك خۆیەتی و هیچ بەرزبوونەوەیەكی تۆمارنەكردووە.
وتیشی خەزانەکانی سلێمانی بڕی پێویست بەنزینی تێدایەو، پێشبینی ناكەین بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لەئێران کاریگەریەکی ئەوتۆ، لەسەر نرخی بەنزین لە هەرێم دابنێت و جارێكی دیكە قەیرانی بەنزین و گرانبوونی نرخەكەی سەرهەڵبداتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی ئێران نرخی بەنزینی بۆ سێ هێندە بەرزکردۆتەوە.