ژیان:
خۆپیشاندانەکان
لە پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەشدا لەپارێزگای بەسرە بەندەری ئوم
قەسر و کێڵگەیەکی نەوتیی لەو پارێزگایە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
میدیا عێراقییەکان ئاشکرایان کردووە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندەران جارێکی دیکە ڕژانەوە سەرشەقامەکان لە پارێزگای بەسرە و خۆپیشاندەران كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنون-یان داخست.
ئاماژە بەوەشکراوە: خۆپیشاندەران دەڵێن، تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، واز له هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان ناهێنن و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو:
خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره له باشووری عێراق رێگه‌یان به ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كان
نه‌داوه بچنه به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و ڕێگەکەیان داخستووە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو لە بەغدای پایتەختی عێراق چەند تەقینەوەیەک ڕوویدا و
بەوهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.