گەرمیان؛ هاوڵاتیەک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەست دا


ژیان:
بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە گەرمیان هاوڵاتیەک بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکانی (تۆڕی هەواڵی ژیان)، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٣٠ رێکەوتی ١٦/١١/٢٠١، هاوڵاتییەك بە ناوی (سەفەر یوسف محمد) لەدایکبووی ١٩٨٧ بە رووداوی مین لە ناوچەیەکی مینڕێژکراوی سەر شاخی بەمۆ گیانی لەدەست دا. 

بە پێی زانیارییەکان، ناوبراو دانیشتووی گوندی شاوازیی سەر بە ناحیەی مەیدانە و کارمەندی بەرگری شارستانییە.