ژیان:
وەزیری
نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت: بەیاساكردنی دابەشكردنی بەنزین، پرۆسەی خستنەڕوو و
داواكاریى بۆ چەند ساڵێك هاوسەنگ دەكات و دەبێتە مایەی زیادكردنی ئاستی هەناردەكان.
بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە وڵاتەکەیدا لێدوانیدا و وتی: داهاتی ساڵانەی گۆڕانكاریی لە نرخی بەنزین دەگاتە 310 ترلیۆن ڕیاڵ، ئەو داهاتەش بۆ پشتیوانی لەو كەسانە تەرخان دەكرێت كە داهاتێكی سنوردارییان هەیە.
وتیشی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە بەرژەوەندی هەژاراندایە و داهاتەكەشی بۆ حكومەت نییە.
بە وتەی وەزیری نەوتی ئێران؛ بەیاساكردنی دابەشكردنی بەنزین، پرۆسەی خستنەڕوو و داواكاریى بۆ چەند ساڵێك هاوسەنگ دەكات و دەبێتە مایەی زیادكردنی ئاستی هەناردەكان.
ماوەی دووڕۆژە حکومەتی ئێران بڕیاریدا نرخی بەنزین سێ هێندەی پێشوو بەرزبکاتەوە، راستەوخۆ دوای بڕیارەکەش سەرەی درێژی بەنزین لە بەنزیخانەکان دەستپێکرد و لەبەرامبەردا حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت بۆیە نرخی بەنزینیان گرانکردوە، بۆ ئەوەی ئەو پارە زیادەیەی لە نرخی بەنزین دەست دەکەوێت دابەشبەکرێت بەسەر هەژاراندا.